پارتی دیموکراتی کوردستان
حازم نازم مەلاقەرەیی
ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان
پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان
پێناسه و مێژوو و رێكخستنی حزب:
ناو: پارتی دیموكراتی كوردستان. (پ. د. ك)
پارتێكی دیموكراتیی نیتشمانییه، برٍِوای به‌مافه‌كانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادییه‌كانی تاك و مافی نه‌ته‌وه‌ییی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر هه‌یه له بڕیاردانی چاره‌نووسیاندا، له پێناو به دیهێنانیاندا به‌پێی پرۆگرامگه‌لێكی زانستی و به‌رێگه‌ی دیموكراسیانه و ئاشتییانه‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له ئه‌زموونه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كه له پووری نیشتیمانی و خه‌باتگێڕانه‌ی بارزانیی نه‌مره‌وه تێ ده‌كۆشێت و سوودیش له ئه‌زموونی گه‌لان وه‌رده‌گرێت كه له‌گه‌ڵ واقیعی كوردستاندا ده‌گونجێن.
له 16 ئابی ساڵی 1946 به سه‌رۆكایه‌تیی باوكی رۆحیی كورد (مه‌لا مسته‌فا بارزانیی نه‌مر) دامه‌زراوه. سه‌ره‌تا ناوی (پارتی دیموكراتی كورد) بووه و له كۆنگره‌ی سێیه‌مدا كه له 26/1/1953، له شاری كه‌ركووك به‌سترا بڕیار درا ناوی حزب بكرێته (پارتی دیموكراتی كوردستان).
كۆنگره‌كانی حزب له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه:
- كۆنگره‌ی یه‌كه‌م: 16/8/1946 ، به نهێنی له شاری به‌غداد، له ماڵی (سه‌عید فه‌هیم) به‌سترا، به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی (70) نوێنه‌ر.
- كۆنگره‌ی دووه‌م: له مانگی ئاداری ساڵی (1951) له شاری به‌غداد، ماڵی (عه‌لی حه‌مدی) به‌سترا، به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی (30) نوێنه‌ری لق و ناوچه‌كانی پارتی.
- كۆنگره‌ی سێیه‌م: 26/1/1953 ، له شاری كه‌ركووك ،به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی (35-40) نوێنه‌ر به‌سترا.
- كۆنگره‌ی چواره‌م: 4-7/10/1959، له شاری به‌غداد، ماڵی (كاكه زیاد) به سه‌رپه‌رشتی مه‌لا مسته‌فا بارزانی به‌سترا.
- كۆنگره‌ی پێنجه‌م: مانگی ئایاری ساڵی (1960) ، له باره‌گای ئه‌وكاتی حزب له شاری به‌غداد، به‌سترا.
- كۆنگره‌ی شه‌شه‌م: له سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزی ساڵی (1964) له شارۆچكه‌ی قه‌لێدزێ به‌سترا.
- كۆنگره‌ی حه‌وته‌م: 15/11/1966 ، له گه‌ڵاڵه به‌سترا.
- كۆنگره‌ی هه‌شته‌م: 1/7/1970، له ناوپردان به ئاماده‌بونی (488) نوێنه‌ر به‌سترا.
- كۆنگره‌ی نۆیه‌م: 4/10/1979، له زێوه‌ی ده‌ڤه‌ری (مه‌رگه‌وه‌ڕ) به‌سترا، تیایدا به تێكرای ده‌نگ (مسعود مسته‌فا بارزانی) به‌سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرا.
- كۆنگره‌ی ده‌یه‌م: 2-12/12/1989، له (مه‌رگه‌وه‌ڕ) به به‌شداری (332) نوێنه‌ر به‌سترا.
- كۆنگره‌ی یانزه‌یه‌م: 1993، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداری (2167) نوێنه‌ر به‌سترا.
- كۆنگره‌ی دووانزه‌یه‌م: 6-14/10/1999، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداری (1473) نوێنه‌ر به‌سترا.
- كۆنگره‌ی سیانزه‌یه‌م: 11/12/2010-18، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداری زیاتر له (1500) نوێنه‌ر به‌سترا.
ئامانجه‌كانی پارتی:
- ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پارتی:
- پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی برایانه و پشتگیری و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب و رێكخراوه دیموكرات و ئاشتیخوازه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردیدا، تا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌دی بهێنرێن و كولتووری دیالۆگ و لێبورده‌یی له‌ناو ماڵی كورددا بڵاوبێته‌وه و په‌نابردن بۆ توندوتیژیی حه‌رام بكرێ.
- كۆششكردن بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی سیاسییانه‌ی دۆزی كورد له‌چوارچێوه‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌كاندا و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد سیفه‌تی چاو‌دێر له‌و رێكخراوانه‌دا وه‌ربگرێ بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكی له‌مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه ره‌واكانی بكات.
- گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به پێی ئه‌و میكانیزمانه‌ی له‌ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ‌دا هه‌ن، به‌وه‌ش سنووری هه‌رێم بچه‌سپێنرێ.
- داكۆكیكردن له‌مافی هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی له‌ناوچه‌كانی تری عێراقدا نیشته‌جێن وه‌كو بهشَكی دانه‌بڕاو له گه‌لی كورد، كاربكرێ بۆ هه‌رچی زیاتر پته‌وكردن و به‌رده‌وامێتی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری له‌گه‌ڵیاندا.
- ئامانجه نیشتمانییه‌كانی پارتی:
- كۆششكردن بۆ بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی، یاسا‌و هاوده‌رفه‌تی تێدا فه‌راهه‌م بێ و هه‌مووان تێیدا له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی نیشتمانیی ده‌ستپاك و زوڵاڵدا بژین و فره‌حزبی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌لێت جێبه‌جێ بكرێ.
- چه‌سپاندنی سیسته‌می دیموكراتی په‌رله‌مانی فیدڕاڵی له عێراقدا به‌شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیبونی ته‌واو بۆ عێراقیه‌كان گره‌نتی بكات و شوێنگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عێراق بپارێزێت و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی زامن بكات.
- پاراستن و په‌ره‌پێدانی هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وت و ئیستیحقاقه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئابووری و كولتوورییانه‌ی به خه‌باتێكی مێژوویی هاتوونه‌ته دی و له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانمان و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌یه‌كی ئازادانه‌ی دلێر بوون.
- چه‌سپاندن و پته‌وكردنی یه‌كێتی نیشتمانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و مه‌سه‌له ناوخۆییانه بدۆزرێنه‌وه، كه له‌نێوانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ‌دا ههڵپهسێنراون.
- په‌ره‌پێدانی سیستمی په‌رله‌مانیی فیدراڵی و مسۆگه‌ركردنی به‌شداربوونی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق له دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كاندا.
- مسۆگه‌ركردنی به‌شداری گه‌لی كوردستان له دروستكردن و وه‌رگرتنی بڕیاری سیاسی عێراقدا له‌رێی به‌شداری كردن له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ‌دا.
- رێزگرتن له‌ده‌ستوری فیدڕاڵی له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وكردنی به‌نده‌كانی و به‌ئه‌ندازه‌ی پێویستی خۆی به‌پیرۆز بزانرێت، كه ده‌ربڕینێكی راسته‌وخۆی ئیڕاده‌ی گه‌لی عێراقه و ته‌نها گره‌نتی مانه‌وه‌ی یه‌كێتی گه‌ل و خاكی عێراقه.
- مسۆگه‌ركردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و كولتووری و ئیدارییه‌كانی توركمان و كلدان سریان ئاشووریی و ئه‌رمه‌ن.
- دابینكردنی مافی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ئایینی و مه‌زهه‌بی (له جێبه‌جێكردنی سروته ئاینیه‌كانیان و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌ن) بۆ په‌ره‌پێدان و رێكخستنی كاروباره كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان وگهشهپێدانیان له هه‌رێمی كوردستاندا.
- باشترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌دا دروست بكرێ كه له كوردستان و عێراقدا كارده‌كه‌ن و بڕوایان به ده‌ستوور، دیموكراسی، مافی مرۆڤ، فیدراڵی و برایه‌تی نیشتمانیی هه‌یه‌و دان به مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی گه‌لی كورددا ده‌نێن.
- چه‌سپاندنی پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیان و گیانی لیبوورده‌یی له‌نێوانی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كانی گه‌لدا.
- كاركردن له‌سه‌ر رێزگرتنی عێراق بۆ په‌یوه‌ستبونه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی و پیاده‌كردنی تێكڕای به‌ڵگه‌نامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵتیه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌مایه‌تیه‌كان و مافی چاره‌نوس پێوه‌ندن.
- ئامانجه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پارتی:
- پته‌وكردنی په‌یوندی دۆستانه له‌نێوانی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و رێز له‌یه‌كترگرتن و دراوسێیه‌تی باش و ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌كاروباری ناوخۆی یه‌كتر و چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه‌و گرفته‌كان به‌شێوازی ئاشتیانه و به‌پێی بنه‌ماكانی یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تی.
- پابه‌ندبوون به ئارمانج و بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێزگرتن له گشت ئه‌و په‌یماننامه‌و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی ناكۆك نین له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستاندا.
- پشتگیری كردنی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی دۆست و هه‌موو ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه حكومی و ناحكومییانه‌ی به‌شدارن له رابوونی سیاسی و ئابووری و كولتووری هه‌رێمی كوردستاندا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان به شێوازی ئاشتییانه و به‌رێگه‌یه‌كی ره‌وا.
- به‌رپاكردنی هه‌ڵمه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاندانی وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌تایبه‌تی) بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكی له‌و گه‌لانه بكه‌ن، كه تاوانی نێوده‌وڵه‌تییان به‌رامبه‌ر كراوه، پشتگیری كۆششه‌كانیان بكه‌ن له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆبوونی سیاسیی و گه‌شه‌كردنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییان.
- به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه و هاریكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌ل و حزب و كه‌سایه‌تی و رێكخراوه ناحكومییانه‌ی پشتگیری گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.
- پشتگیریكردن و به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی هه‌وڵه‌كانی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتانی جیهاندا به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستووری ئێستای عێراقدا هاتووه، هه‌روه‌ها زه‌وینه‌ی هانده‌رانه سازبكرێ بۆ ئه‌و وڵاتانه تاوه‌كو كونسوڵگه‌ریی خۆیان له هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌نه‌وه له‌پێناوی پته‌وكردنی پێوه‌ندییه جۆراوجۆره‌كان له‌گه‌ڵیاندا.
- وه‌رگرتنی سیفه‌تی چاو‌دێر بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه تایبهتمهندهكانیدا، كه مافی گه‌لی كورد له‌ژیانێكی ئارام و دووچار نه‌بوونه‌وه‌ی به چه‌وسانه‌وه‌و جینۆساید مسۆگه‌ر ده‌كات.
- به‌هێز كردن و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی هه‌رێم به رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تییش له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزم و شێوازی گونجاو بۆ به‌شداركردنی نوێنه‌رانی هه‌رێم له كۆنگره‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمسیۆن و ئاژانسه پسپۆرییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا.
- هه‌وڵدان بۆ كاراكردن پاڵپشتیكردنی مادی و مەعنهویی ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، به‌مه‌به‌ستی:
- دروستكردنی باشترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و پارتانه‌ی كه له‌و وڵاته‌دا كارده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و پارتانه‌ی كه بڕوایان به دیموكراسی و مافی مرۆڤ و دان نان به‌مافی گه‌لی كورد له‌دیاریكردنی مافی چاره‌نوسیدا هەیە.
- گرینگی‌دان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی له هه‌نده‌ران.
- بینینی رۆڵی یارمه‌تیده‌ر بۆ نووسینگه‌كانی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه و پێشكێشكردنی هاریكاریی كارگێری و مرۆیی بۆ ره‌وه‌ندی كورد و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌دا.
تعليقات
إرسال تعليق